سەرۆککۆمار پرسەنامەیەک ئاڕاستەی شانشین و حکومەتی نەرویج دەکات

نزار ئامێدی سەرۆککۆماری عیراق، بۆ کۆچی دوایی شا هاراڵدی پێنجەمی نەرویح، پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی شاهانە و سەرکردایەتی شانشینی نەرویج و حکومەت و گەلی نەرویج دەکات و هەڵوێستەکانی ئەو وڵاتەش بەرز دەنرخێنێت.
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆککۆمار:
بە داخ و ماتەمێکی قووڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی شا هاراڵدی پێنجەمی نەرویجمان پێگەیشت، کە بەشێکی ژیانی خۆی بۆ خزمەتکردنی وڵات و گەلەکەی تەرخان کرد، و بەشداری کرد لە دامەزراندنی بەهاکانی ئاشتی و پێکەوەژیان و هاودەنگی مرۆیی.
بەم بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شاهانە و سەرکردایەتی شانشینی نەرویج و حکومەت و گەلە دۆستەکەی دەکەم، داوا لە خودای گەورە دەکەم سەبوورییان پێ ببەخشێت.
شانشینی نەرویج بە هەڵوێستە دیار و بەرپرسیارانەی ناسراوە لە مەسەلە نێودەوڵەتی و مرۆییەکان و بەشداری لە پشتیوانیکردن لە ئاشتی و گفتوگۆ و پشتگیریکردنی هەوڵەکانی بە ئامانجی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و پێشخستنی گەشەپێدان و هاوکاری نێوان گەلان- ئەو هەڵوێستانەی کە ئێمە پێزانینمان هەیە و ڕێزی لێدەگرین.
نزار ئامێدی
سەرۆک کۆمار
هەینی، 28-8- 2026



