بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

وەزارەتی ناوخۆی عیراق: دەستگیرکردنی چوار تۆمەتبار لەسەر روداوەکەی دوێنێ لە بەغداد

وەزارەتی ناوخۆی عیراق، ئەمڕۆ هەینی، دەستگیرکردنی چوار کەسی لەسەر روداوەکەی دوێنێ راگەیاند، و جەختی لەسەر دەرچوونی فەرمانی گرتنی دادوەری بۆ ژمارەیەک لە دەستپێوەداربووان و بەردەوامیی بەدواداچوون بۆ ئەوانی تر کردەوە.

لیوا میقداد میری، بەڕێوەبەری فەرمانگەی راگەیاندن و پەیوەندییەکان لە وەزارەتی ناوخۆ، رایگەیاند: دەزگا ئەمنییەکان هەوڵێکی گەورەیان داوە کە بووە هۆی دەستگیرکردنی چوار کەس، و لە ئێستادا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت و بەدواداچوون بۆ ئەوانی تریش بەردەوامە، رونیشی کردەوە: فەرمانی گرتنی دادوەری بۆ ژمارەیەک لە تۆمەتباران دەرچووە.

ئاماژەی بەوەش کرد: راسپاردەیەک لەلایەن سەرۆکی ئەرکانی سوپا، عەلی زێدییەوە هەیە بۆ بەدواداچوونی تاوانباران و رادەستکردنیان بە دادگا، و باسی لەوەش کرد: وه‌کیلی پێشكەوتووی وەزارەتی ناوخۆ و سەرجەم لایەنە ئەمنییەکان بەدواداچوون بۆ دۆسیەکە دەکەن و کار بۆ دەستگیرکردنی تاوانباران و رادەستکردنیان بە دادپەروەری دەکەن.

میری جەختی کردەوە: رێکاری یاسایی دەگیرێتە بەر بەرانبەر هەر کەسێک کە یاسای لەو ناوچانەدا بەزاندبێت، چ ئەوانەی بەشدارییان لە فرۆشتنی سەرەڕۆیانە کردووە یان زێدەڕۆیی و رەفتاری تر، رونیشی کردەوە: لێکۆڵینەوەکان لەم بارەیەوە کراوەن و هەوڵێکیش لەلایەن پارێزگاریی بەغدادەوە هەیە بۆ بەدواداچوونی دۆسیەکە، و هەر کەسێک تێوەگلانی لە هەر بابەتێکدا بسەلمێندرێت دەستگیر دەکرێت.

سەبارەت بەو چەکەش کە لە روداوەکەدا بەکارهاتووە، رونی کردەوە: چەکی قورس بە هیچ شێوەیەک لە ناوچەکەدا بەکارنەهێنراوە، بەڵکو چەکی سووک بەکارهاتووە، و جەختی کردەوە: مامەڵەکردن بە چەک لە دەرەوەی یاسایە و رێکاری وا هەن لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە دەگیرێنە بەر کە بەم زووانە و دوای تەواوبوونیان رادەگەیەندرێن.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *