بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

لە یادی لەدایکبوونی پێغەمبەردا چەندین چالاکی ئایینی بەڕێوەدەچێت

ئەمڕۆ سێ شەممە 25-8-2026 کە بەرامبەر 12- ربیع الاول- 1448ی کۆچییە، لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمییە و لە پارێزگاکانی هەرێم چەندین چالاکی جیا جیا بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر محەمەد (د.خ) بەڕێوەدەچێت.

لە سلێمانی چەندین چالاکی جیا جیا بەرێوەدەچێت، لەوانە لە مزگەوتی گەورەی سلێمانی وەک پیشەی ساڵانە لەم یادەدا 2 تۆن گۆشت بە برنج و فاسۆلیاوە ئامادە کراوەو لەسەعات 10ی بەیانی بەسەر هاووڵاتیان و زیارەتکاراندا دەبەخشرێتەوە، بەهەمان شێوەش لە زۆرینەی مزگەوتەکان لەمڕۆ و رۆژانی پێشوو داهاتوشدا کەبە مانگی مەولود ناودەبرێت خواردن دروستدەکرێت و دەبەخشرێتەوە بێ بەرامبەر.

لەلایەکی ترەوە پەیڕەوانی تەریقەتی قادری گاپێڵۆنی رێپێوان و کۆبونەوەیەکی جەماوەری بۆ بەرزراگرتنی یادەکە رێکدەخەن، کەلە سەعات 9ی بەیانی لە جوتسایدی هەواری شار بەرەو مزگەوتی گەورە رێدەکەن.

بەهەمان شێوەش لەناو بازاڕی هەولێر لەسەعات 6ی بەیانییەوە هاووڵاتیان بەبۆنەی ئەم یادە پڕشکۆیە کۆبونەتەوەو شەقامەکان رازێنراونەتەوەو چەندین چالاکی جۆراوجۆر ئەنجامدەدرێت، زۆرێک لە دوکاندارەکان شیرینی دەبەخشنەوەو بەشێک لە چێشتخانە و رێستۆرانتەکانیش خواردنی بێ بەرامبەر دابەش دەکەن.

ئەم چالاکییانە لەزۆرینەی شارەکانی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێن.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *