محەمەد حاجی مەحمود: دەبێت دەستنوێژ بگرن ئینجا ناوی پێشمەرگە بێنن

سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان بەتوندی بەرەوڕووی ئەو كەسانە دەبێتەوە، كە باسی پێشمەرگەی كوردستان دەكەن و دەڵێت: پێشمەرگە هەڵقوڵاوی ناو خەڵکی کوردستانە و هێڵی سوورە و كەس بۆی نییە باسی بكات
محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان لە پەیامێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەوانەی کە باسی پێشمەرگە ئەکەن ئەبێت دەستنوێژ بگرن ئینجا ناوی پێشمەرگە بێنن.
ڕاشیگەیاندووە، مەسەلەی پێشمەرگە قابیلی قسە کردن نییە و هێڵی سوورە و كەس بۆی نییە باسی بكات.
ئاماژەی بەوەشداوە، پێشمەرگە هەڵقوڵاوی ناو خەڵکی کوردستانە، پێشمەرگە ئاڵا هەڵگری نەتەوەیەکە. پێشمەرگە لە هەناوی نەتەوەوە هەڵگیرساوە نەك بە مەرسومێك دروست كرابێت.
وتوشیەتی، “خەباتی پێشمەرگە بۆ 100 ساڵ دەچێت و بۆ ئازادی گەل و نیشتمان لەگەڵ هەموو حكومەتە یەك لەدوای یەكەكانی عێراقدا جەنگاوە و ناكرێت بەراورد بە هیچ هێزێكی دیكە بكرێت”.



