بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

لە میسان دەستبەسەر ژمارەیەک درۆن و چەکی جۆراوجۆردا گیرا

  • هەوڵەکانی  بەرەنگاربوونەوەی چالاکیی پێچەوانەی یاسا و لەسەر بنەمای زانیاریی وردی هەواڵگری بەردەوامە.
  • دەستیان گرتووە بەسەر چەندین درۆن و گولـلە هاوەن و مووشەک و چەکی جۆراوجۆردا

بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازیی عێراق ئاشکرای دەکات، لە پارێزگای میسان دەستیان بەسەر درۆن و چەکی جۆراوجۆردا گرتووە.


ڕاگەیێنراوی بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازیی عێراق


بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، لە بەردەوامیی هەوڵەکانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی چالاکیی پێچەوانەی یاسا و لەسەر بنەمای زانیاریی وردی هەواڵگری، دەستیان بەسەر چەندین درۆن و گولـلە هاوەن، مووشەک و چەکی جۆراوجۆردا لە پارێزگای میسان گرتووە.

گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی



ئاماژە بەوەشکراوە، هێزەکانیان ڕێکاریی یاساییان گرتووەتەبەر و دەستیان بەسەر ئەو چەکانەدا گرتووە.

بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازی جەختلەوە دەکاتەوە، لە هەوڵەکانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی چالاکی نایاسایی و دەستبەسەرداگرتنی چەک و کەلوپەلی پێچەوانەی یاسا بەردەوام دەبن.



ئاماژە بەوەشکراوە، ڕێکاری یاسایی تووند دژی ئەو کەسانە دەگرنەبەر، کە لەکاری نایاسایی تێوەگلاون

Screenshot

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *