سەرۆک بافڵ و رەیان کلدانی جەخت لە کاری پێکەوەیی هەموو لایەنە نیشتمانییەکان دەکەنەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد لەگەڵ رەیان کلدانی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیون کۆبووەوە.
لە دیدارێکدا کە د. خالید شوانی، سەرپەرشتیاری مەکتەبی سیاسی لە بەغداد ئامادەبوو، دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکان گفتوگۆیان لەبارەوە کرا و دووپات لە بەردەوامیی پەیوەندییەکان و لێکتێگەیشتنی نێوان لایەنەکان کرایەوە.
هەردوولا جەختیان لە کاری پێکەوەیی هەموو لایەنە نیشتمانییەکان کردەوە، لەپێناو پاراستنی سەقامگیری و بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات.



