خانەنشینانی سەربازی مووچە کەڵەکەبووەکانیان وەردەگرن

پووختەی هەواڵەکە:
- حکومەتی هەرێم بۆ ماوەی 6 مانگە دەستی بە دابەشکردنی مووچەی کەڵەکەبووی خانەنشینانی سەربازی کردووە.
- بەشێک لە خانەنشینان لەگەڵ مووچەی مانگی 7 بڕی 4 مووچەی پێکەوەیان وەرگرتووە.
- پڕۆسەی پێدانەوەی مووچە کەڵەکەبووەکان بەپێی پلەی سەربازی و بڕی پارەی بەردەست دەگۆڕێت.
- پێشبینی دەکرێت تاوەکو کۆتایی مانگی ئەیلوول دۆسیەی مووچەی کەڵەکەبووی هەموو خانەنشینان یەکلا بکرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی:
- حکومەتی هەرێم لە مانگی شوباتی ئەمساڵەوە ڕەزامەندیی لەسەر پێدانەوەی مووچە کەڵەکەبووەکان داوە.
- لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان تەنها نزیکەی 1500 خانەنشینی سەربازی ماون مووچەی ڕابردوویان وەربگرنەوە.
- دابەشکردنی پارەکە بەپێی بڕی نەختینەی بەردەست و پلەی سەربازیی خانەنشینەکان ئەنجام دەدرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی سلێمانی:
بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی سلێمانی ئاماژە بەوە دەکات کە لەو پارێزگایەدا تەنها 200 بۆ 300 کەس ماون شایستەکانیان وەربگرن. خانەنشین هەبووە کە 14 یان 12 مووچەی لای حکومەت بووە و ئێستا بەشێکی زۆری بۆ خەرج کراوەتەوە. بۆ نموونە ئەو خانەنشینەی مووچەکەی 1.2 ملیۆن دینار بووە 4 مووچەی پێکەوە وەرگرتووە، بەڵام بۆ مووچەی 3.9 ملیۆن دیناری تەنها 2 مووچە پێکەوە دراوە.
زانیاریی زیاتر لەسەر بابەتەکە:
بڕیارە لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی مانگەکانی ئاب و ئەیلوول، سەرجەم مووچە کەڵەکەبووەکانی خانەنشینانی سەربازی کۆتاییان پێ بهێنرێت و هیچ شایستەیەکی ڕابردوویان لای حکومەت نەمێنێتەوە




