بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک) لەشاری سلێمانی سەردانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی کرد

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک) لەشاری سلێمانی سەردانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی کرد.
لەدیدارێکدا لەگەڵ باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆک و یوسف زۆزانی، جێگری سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، خاتوو شاناز دەستخۆشی لێکردن بۆ هەوڵەکانیان لەپای گۆڕینی ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی و چەسپاندنی لەسیستمی فڕۆکەوانیی مەدەنی و خشتەی گەشتە نێودەوڵەتییەکاندا.
دوای تاوتوێکردنی هەوڵ و هیممەت و پرۆژەکانی داهاتووی دامەزراوەکە، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد گەشتێکی کرد بەنێو بەشەکانی دامەزراوەکە و پانۆرامای وێنەیی وێستگەکانی ژیان و خەباتی سیاسی و دیبلۆماتیی سەرۆک مام جەلال.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *