رێزلێنان لە چەند هەڤاڵێکی ناوەندی دەرەوە

رێزلێنان لە چەند هەڤاڵێکی ناوەندی دەرەوە
لە بارەگای مەکتەبی کاروباری رێکخراوەیی و بەئامادەبوونی ئەندامانی سەرکردایەتی و هەڤاڵانی ئۆرگانەکان، ناوەندی دەرەوە مەراسیمی رێزلێنانی بۆ چوار هەڤاڵی دەرەوەی وڵات ئەنجام دا..
بەمەبەستی دەستخۆشی و هاندان لە رێگەی ئەو هەڤاڵانەوە، خەبات و تێکۆشانی هەموو هەڤاڵانی دەرەوەی وڵات بەرز راگیرا.
لە وتەیەکدا سالار مەحمود ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی ناوەندی دەرەوە رایگەیاند:
ساڵانێکی زۆرە یەکێتیەکان لە دەرەوەی وڵات کارو خەباتی گەورو ئەنجام دەدەن.
لۆبی بۆ کوردستان دەکەن، لە پرسە نیشتمانیەکاندا لە ریزی پێشەوەی خۆپیشاندان و مانگرتنن و دەنگی بڵندی کوردستانن لە تاراوگە.
لێپرسراوی ناوەندی دەرەوە جەختی لە گۆڕینی میکانیزمی کارکردن کردەوە کە گونجاوبێت لەگەڵ هەلومەرجی ئێستای خەبات لە دەرەوە.
کۆمەڵی رەوەندی کوردی بە پارچەیەکی تری کوردستان شوبهاند بەڵام کاتیگەرتر لە رووی مرۆیی و هوشیاریی و ئابوریشەوە، کە دەتوانن کاریگەری لەسەر رای گشتی نێودەوڵەتی دروست بکەن.
هەروەها رایگەیاند: هەریەک لە هەڤاڵان “هەندرێن مەحمود و دارەوان حاجی حامیدو ئارام ئەحمەد براخاس و رزگار محەمەد”. لە نمونەی چەندین کادری پێشکەوتووی خاوەن وزەن کە ساڵانێکە لەناو رەوەندی کوردیدا رۆڵی کاریگەر دەبینن و دەستخۆشیان لێ دەکەم.
ئەو مەراسیمی رێزلێنانەش وەک هاندانێکی ترە بۆ ئەوان و هەڤاڵانی تری یەکێتی لە دەرەوەی وڵات، پێکەوە بە گڕوتینێکی نوێوە درێژە بە خەباتی خۆمان دەدەین وەک ئەوەی قۆناغەکەو خەڵک لێمان داوا دەکات.
لە مەراسیمەکەدا هەڤاڵانی رێزلێنراو بە کورتی وتەی خۆیان پێشکەشی ئامادەبوان کرد.



















