کۆسرەت رەسوڵ پرسەنامەیەک ئاراستەی هەڤاڵ خەلیل عەبدوڵڵا دەکات
برای بەڕێزم کاک خەلیل عەبدوڵڵا
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (ئەسمەر عەبدوڵڵا)ی خوشکی بەڕێزتانم بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمتان ئاراستە دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
براتان
کۆسرەت رەسوڵ عەلی




