هەڤاڵ ڕفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەردانی یەکێتی ژنانی کوردستانی کرد

هەڤاڵ ڕفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەردانی یەکێتی ژنانی کوردستانی کردوو لەلایەن خاتوو لاڤە حیکمەت، سەرپەرشتیاری (ی.ژ.ک)ەوە پێشوازی لێکرا.
لەکۆبونەوەیەکدا لەگەڵ ناوەندەکانی ڕێکخستنی (ی.ژ.ک) هەڤاڵ جێگری سەرۆک، جهختی کردەوە کەبونیادنانی كۆمهڵگەیهكی پێشكهوتوو بەبێ زامنکردنی ماف و ئازادی و بههێزكردنی ڕۆڵ و پێگهى ژن، له سەرجەم سێکتەرەکاندا، بهدی نايهت، لەوبارەیەوە وتی:«دژی هەموو جۆرە جیاكارییەكین و بەردەوامدەبین لەپشتیوانی و پاڵپشتیتان بۆ كۆمهڵگەیهك كهتيايدا ژن هاوبهشێكی ڕاستهقينه بێت لهدروستكردنی ئایندەیەکی باشتردا».
هەڤاڵ ڕفعەت عەبدوڵا، ستایشی شێوازی نوێی کارکردن و هەنگاوەکانی (ی.ژ.ک) ی کرد بەئامانجی داهێنان و هاندانی توانا خەفەکراوەکانی ژنان لەسەرجەم کایەکاندا.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی (ی.ن.ک)



