ئەحمەد موفتی: لە سلێمانی و دەوروبەری دابەشکردنی بەنزینی 750 دیناری دەستپێدەکات

لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین بەنزینی 750 دیناری دابەشدەکرێت
• دابەشکردنەکە لە ڕۆژی شەممە 15-8-2026 دەستپێدەکات
• دابەشکردنی بەنزینی 750 دیناری قەزا و ناحیەکانی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەش دەگرێتەوە
ئەحمەد موفتی، بریکاری وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان تایبەت بە کەناڵ8ـی ڕاگەیاند: ڕۆژی شەممە دەستدەکرێت بە دابەشکردنی بەنزینی 750 دیناری. هەروەها دەڵێت:
• لەناو شاری سلێمانی لە 10 وێستگە 24 کاتژمێر بەنزینە 750 دینارییەکە دابەش دەکرێت
• شۆفێران دەتوانن ئۆتۆمبێلەکانیان پڕ بەنزین بکەن و بڕ دیاریناکرێت
• لە پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین بەنزینە 750 دینارییەکە دابەش دەکرێت
• لە شارۆچکەکانی سەر بە سلێمانی و هەڵەبجەش بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێت
ئەو بەنزینە پاڵپشتیکراوە کە بە 750 دینار و 24 کاتژمێر دابەشدەکرێت، لە ناو سەنتەری شاری سلێمانی 10 وێستگەی بۆ تەرخانکراوە. لە ئیدارەی ڕاپەڕین 3 وێستگە، لە هەڵەبجە 2 وێستگە و لە گەرمیانیش 2 وێستگە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست کەناڵ8 کەوتووە، لە داهاتوویەکی نزیکدا ژمارەی وێستگەکان زیاتر دەبن و نۆرەی بەنزین لە سلێمانی نامێنێت.



