باڵیۆزخانه‌و كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا هۆشداریی ده‌ده‌ن

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدادو كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مریكا له‌هه‌ولێر هۆشدارییه‌كی ئه‌منی به‌په‌له ده‌ده‌ن و رایده‌گه‌یه‌نن، كه به‌هۆی زیادبوونی گرژییه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕ‌استدا، دۆخی ئه‌منی ئاڵۆزه‌و ئه‌گه‌ری په‌ره‌سه‌ندنی زیاتر هه‌یه، ده‌شڵێت: “ئاماده‌كاريی بۆ جێهێشتنی عیراق و هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن”.
ئه‌مڕ‌ۆ شه‌ممه 1ی 8ی 2026، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غداد و كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مریكا له‌هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایانگه‌یاند: كه هاووڵاتیانی ئه‌مریكی كه ئێستا له‌ڕ‌ۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕ‌استدان، پێویسته ئاگایی و وریاییه‌كی زۆریان هه‌بێت و ئاماده‌بن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گه‌شته‌كان و داخستنی كاتی ئاسمانی و پچڕ‌انی گه‌شته‌كان.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه: به‌شێك له‌هێڵه ئاسمانییه‌كانی ناوچه‌كه ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته ئاسمانییه‌كانیان دواخست كه پێشتر به‌رنامه بۆ داڕ‌ێژرابوو، هه‌روه‌ها هاووڵاتیانی ئه‌مریكی له ناوچه‌كه‌دا پێویسته بیر له رۆیشتن بكه‌نه‌وه یان ئاماده‌بن بۆ به‌جێهێشتنی ناوچه‌كه له ئه‌گه‌ری په‌ره‌سه‌ندنی دۆخه‌كه‌دا.




