بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

حوسییەكان سەپاندنی رسوومات بەسەر كەشتییە بازرگانییەكان لەگەرووی بابولمەندەب رەتدەكەنەوە

دەستەی هەماهەنگی دەریایی كە لەلایەن حوسییەكانی یەمەنەوە بەڕێوەدەبرێت، ئەو راپۆرتانەی رەتكردەوە كەباس لەوەدەكەن پلانیان هەیە رسوومات بخەنە سەر ئەو كەشتییە بازرگانییانەی كە لەگەرووی بابولمەندەب تێپەڕدەبن و رایگەیاند: هیچ بڕیارێكی لەو شێوەیە نەدراوەو تێپەڕبوون بەو رێڕەوە ئاوییە ستراتیژییەدا بەخۆڕایی دەمێنێتەوە.

ئەم راگەیەندراوە لەدوای راپۆرتێكی ئاژانسی رۆیتەرز دێت كەڕۆژی چوارشەممە بڵاوكرایەوەو تێیدا ئاماژە بەوەدرابوو كەحوسییە هاوپەیمانەكانی ئێران لێكۆڵینەوە لەسەپاندنی رسووماتی تێپەڕبوون دەكەن بۆ ئەو كەشتییانەی لەباشووری دەریای سووردا دەڕوات، ئەوەش هەفتەیەك دوای راگەیاندنی گەمارۆی دەریایی بۆ سەر عەرەبستانی سعودییە.

بەپێی راپۆرتەكەی رۆیتەرز، ئەم پێشنیازە لەكاتی سەردانی نوێنەرانی حوسییەكان بۆ تاران لەمانگی تەمموزدا لەگەڵ بەرپرسانی ئێران تاوتوێ كراوە، بەڵام سەرچاوەكان ئاماژەیان بەوە كردووە كەهیچ خشتەیەكی كاتی بۆ جێبەجێكردنی ئەم رێكارە، رێككەوتنی لەسەر نەكراوە.

سەنتەری هەماهەنگی ئۆپراسیۆنە مرۆییەكان HOCC كە لەلایەن حوسییەكانەوە بەڕێوەدەبرێت رایگەیاند: كە خزمەتگوزاری تێپەڕبوونی ئارام، خزمەتگوزارییەكی ئارەزوومەندانەو بێبەرامبەرە.

لەڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتبوو: HOCC پشتڕاستی دەكاتەوە كەهەر كەسێك یان لایەنێك داوای پارە بكات لە بەرامبەر تێپەڕبوون لە گەرووی بابولمەندەب، بەهیچ جۆرێك و لەژێر هیچ ناونیشانێكدا نوێنەرایەتی كۆماری یەمەن یان HOCC ناكات.

دەشڵێت: HOCC داوا لەكۆمپانیاكانی كەشتیوانی دەكات كە هیچ بڕە پارەیەك نەدەن و هیچ زانیارییەك پێشكەشی كەسان یان لایەنە رێگەپێنەدراوەكان نەكەن.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *