بە بڕیاری عەلی زەیدی سەرجەم هێزە چەکدارەکانی عێراق خرانە حاڵەتی ئەوپەڕی ئامادەباشییەوە

بەبڕیاری عەلی زەیدی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، تەواوی هێزە ئەمنییەکانی عێراق خرانە ئەوپەڕی حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
سەباح نەعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، عەلی زەیدی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان ئاڕاستەی کردووە بە بەرزکردنەوەی ئاستی ئاگادارکردنەوە (ئامادەباشی) و ئامادەیی تەواو لە سەربازگە و بنکە سەربازییەکاندا.
باسی لەوەشکرد: زەیدی جەختی لەسەر جێبەجێکردنی پلانی هەواڵگریی پێشوەختە کردووەتەوە بۆ پووچەڵکردنەوەی هەر هەوڵێک بۆ ئامانجگرتن یان بەزاندنی سنوورەکان.
باسی لەوەشکرد: دەبێت پەلەبکرێت لە دابینکردن و پڕچەککردنی تایبەت بە سیستەمەکانی رادار و دۆزینەوەی پێشوەختە و بەرگریی ئاسمانی.
ئەوەشی وتووە: پاراستنی ئاسایشی ناوخۆ بە تەواوی ئەرک و بەرپرسیارێتیی تایبەتی دامەزراوە سەربازی و ئەمنییەکانی دەوڵەتە.
دەشڵێت: هەندێک لایەنی دەرەکی هەوڵدەدەن خاک و ئاسمانی عێراق بخەنە ناو هاوکێشە و حیساباتی ململانێکانەوە.
باسی لەوەشکرد: سیستەمە سەربازی و ئەمنییەکانی عێراق بە بەرزترین ئاستی رێخراوەی و ئامادەیییەوە مامەڵە لەگەڵ پێشهاتەکاندا دەکەن.



