بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران: عیراق لە ئاڵۆزییەکان بەدوور بگیرێت

فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، دەستدرێژییەکانی بۆ سەر خاکی عیراق سەرکۆنە کرد و داوای کرد وڵاتەکە لە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە بەدوور بگیرێت.

لە ڕاگەیەندراوێکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی، هاتووە: “فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستدرێژییە ئاشکراکەی سەر هێزەکانی حەشدی شەعبی سەرکۆنە دەکات.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: بە هەمان شێوە ئیدانە و سەرکۆنەی ئەو ئامانجگرتنە بەردەوامانە دەکەین کە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان و بە پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەریی نیشتمانی، یاسا نێودەوڵەتییەکان و بنەماکانی هاوسێیەتی دادەنێین.

لە کۆتایی بەیاننامەکەی فراکسیۆنی یەکێتیدا هاتووە:  “لە کاتێکدا ئەم دەستدرێژییانە بۆ سەر خاکی عیراق سەرکۆنە دەکەین، تەئکید لە پێویستیی بەدوورگرتنی عیراق لەو ئاڵۆزییانە دەکەینەوە کە ناوچەکە بەخۆیەوە دەیبینێت، هەروەها بەکارنەهێنانی خاکەکەی بۆ هەڕەشەکردن لە وڵاتانی دراوسێ”.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *