بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال تێکۆشەری دێرین جەلال شەممەیی دەکات.

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال سەردانی تێکۆشەری دێرین جەلال شەممەیی دەکات .

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٦ ، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە شاری سلێمانی، سەردانی هەڤاڵی تێکۆشەر جەلال حەسەن فەرەج، ناسراو بە (جەلال شەممەیی)، پێشمەرگە و تێکۆشەری دێرینی یانکرد.

لەو سەردانەدا ، مەکتەبی سکرتارییەت بە ڕێزەوە ئاوڕیان لە مێژووی پڕ لە سەروەری و خەباتی نەپساوەی هەڤاڵ جەلال شەممەی دایەوە، وەک پێشمەرگەیەکی پڕ لە ورەی گیانی کوردایەتی کە رۆڵی گەورەی گێڕاوە بۆ رزگاری و سەربەستی گەلەکەی ، لە بەرامبەر ئەو مێژووە گەشەدا مەکتەبی سکرتارییەت چەپکە گوڵی رێز و وەفاداری سەرۆک بافڵ و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی ییان ئاڕاستەکرد و هیوای سەلامەتی و تەندروستی باشترییان بۆ خواست .

لایخۆیەوە ؛ هەڤاڵ جەلال شەممەیی سوپاسی بەسەرکردنەوەکەی کردوو جەختی کردەوە لە هەر شوێنێک پێویستیەک هەبێت بە ئەمانەتەوە جێبەجێی دەکەین .

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *