وەزارەتی کشتوکاڵی عیراق هاوردەکردنی 33 بەروبومی کشتوکاڵی قەدەغە دەکات
وەزارەتی کشتوکاڵی عیراق، هاوردەکردنی 33 بەروبومی کشتوکاڵی قەدەغە دەکات کە ئێستا وەرزی پێگەیشتنی ئەو بەروبومانەیە و ئامانجیش لە بڕیارەکە بۆ پاراستنی بەروبومی ناوخۆییە.
قوسەی حەتاب وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عیراق، رایگەیاند: پاراستنی بەروبومی ناوخۆیی لەرێگەی قەدەغەکردنی بەروبومی دەرەکییەوە دەبێت، چونکە لەلایەک پاڵپشتی جوتیاران دەکرێت و لەلایەکی دیکەشەوە هاوسەنگی نرخ لە بازاڕ فەراهەم دەکرێت.
وتیشی: وەزارەتی کشتوکاڵ پشت بە رۆژژمێری کشتوکاڵی دەبەستێت، کە رێگری لە هاوردەکردنی 33 بەروبومی کشتوکاڵی دەگرێت.
قوسەی حەتاب روونیشی کردەوە:وەزارەتی کشتوکاڵ پابەندە بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 23110 لە ساڵی 2023 و رێگری لە هاوردەکردنی زۆرینەی کەلوپەل و بەرهەمە هاوردەکراوەکان، لەگەڵ دەرکردنی 14 مادەی دیکە، کە پەیوەستە بەلایەنی تەندروستی و ئەمنییەوە، وەک ئەو کەرەستانەی کە بۆ دوو مەبەست بەکاردەهێنرێن، لەگەڵ بنەتۆو.




