مەکتەبی سکرتارییەت: هەڤاڵ مەجید سەلیم قاڵبووەیەکی سەنگینی شۆڕشی نوێیە

رۆژی22ی7ی2026، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە شاری سلێمانی، سەردانی کەسایەتیی دیار و تێکۆشەری دێرینی گەلی کورد هەڤاڵ (مەجید سەلیم ڕەسوڵ)ـیان کرد.
لەو بەسەرکردنەوەیەدا، مەکتەبی سکرتارییەت بە گرنگییەوە لە تەندروستی هەڤاڵ مەجید یان پرسییەوە و هیوای سەلامەتی زیاترییان بۆ خواست.
مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، ستایشی ڕۆڵی جوامێرانە و پۆڵاینی هەڤاڵ مەجیدیان کرد وەک قاڵبووەیەکی سەنگینی شۆڕشی نوێ ،کە بە خۆڕاگری و دڵسۆزییەکانی، نەخشێکی دیاری لە دەستکەوت و سەروەرییەکانی شۆڕشی کوردایەتیدا گێڕاوە.
لە بەرامبەر ئەو مێژووە زێڕین و ڕابردووە پڕ لە شانازییەدا، مەکتەبی سکرتارییەت سڵاوی پڕ لە ئەمەک و وەفاداریی سەرۆک بافڵ و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی ـیان ئاڕاستە کردوو پێزانینیان دەربڕی بۆ ئەو خزمەتە گەورانەی پێشکەشی گەلەکەی کردووە .
لایخۆیەوە هەڤاڵ مەجید سەلیم رایگەیاند جێگایی خۆشحاڵییە ئێستا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان یەک دەست و یەک بڕیارە ئەوەش وا دەکات زیاتر بەهێزتر بێت بۆ خزمەتکردنی زیاتری کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان .









