بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

وەزیرێكی عێراق داوا لە پەرلەمان دەكات میوانداری بكەن

لە هەنگاوێکی کەمبینراودا لەسەر ئاستی دەسەڵاتی جێبەجێکردن، باسم عەبادی، وەزیری نەوتی عیراق، داواکارییەکی رەسمی ئاڕاستەی ئەنجوومەنی نوێنەران کرد بۆ ئەوەی لە پەرلەمان میوانداری بکرێت.

وەزارەتی نەوت لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، وەزیر ئامادەیی تەواوی نیشانداوە بۆ وەڵامدانەوەی سەرجەم پرسیاری پەرلەمانتاران و روونکردنەوەی رێکار و پلانەکانی وەزارەت لە دۆسیە جیاوازەکاندا.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەم هەنگاوە ئامانج لێی بەهێزکردنی شەفافیەت و هەماهەنگیی دامەزراوەییە، تاوەکو هاووڵاتییانی عیراق لە تەواوی وردەکارییەکانی کاری دامەزراوە حکومییەکان ئاگادار ببنەوە.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *