بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

وه‌زیری جه‌نگی ئه‌مریكا: چاومان له‌هه‌وڵی هێزه‌ئه‌منییه‌كانی عیراق و پێشمه‌رگه‌یه‌

ئه‌مڕ‌ۆ 15ی7ی2026، بیت هیكیست وه‌زیری جه‌نگی ئه‌مریكا له‌ پنتاگۆن پێشوازیكرد له‌ عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق و رایگه‌یاند، چاومان له‌هه‌وڵه‌كانی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عیراق و هێزی پێشمه‌رگه‌یه‌ بۆ كۆتایی هاتنی داعش.

له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، وه‌زیری جه‌نگی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: بۆ قووڵكردنه‌وه‌ی هاوبه‌شیمان، پێویسته‌ عێراق سه‌روه‌ریی خۆی بسه‌لمێنێت و ئه‌و هێزه‌ چه‌كداره‌ نایاساییانه‌ بێچه‌ك بكات كه‌ به‌رپرسیارن له‌ زیاتر له‌ 600 هێرش بۆ سه‌ر كارمه‌ندانی ئه‌مریكا له‌ئه‌مساڵدا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا چاوی له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عیراقه‌، له‌نێویاندا پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان و عیراق، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیی هه‌وڵه‌كانی تێكشكاندنی داعش بكه‌ن له‌گه‌ڵ به‌ره‌و كۆتاییچوونی ئه‌ركه‌ سه‌ربازییه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی، چونكه‌ عیراقێكی ئارام ده‌رگا بۆ هاوكارییه‌كی بازرگانی و به‌رگریی به‌هێز ده‌كاته‌وه‌.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *