مەكتەبی سیاسی: سابیئەی مەندائی پێكهاتەیەكی رەسەن و خاوەن مافن

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بە بۆنەی جەژنی (دهوا رەبا) سەری ساڵی سابیئەی مەندائی،گەرمترین پیرۆزبایی لە خوشك و برایانی مەندائی لە عیراق و جیهان دەكات و دووپاتیشی دەکاتەوە: سابیئەی مەندائی وەك پێكهاتەیەكی رەسەن وخاوەن ماف لە بنیادنانی شارستانێتی ناوچەكەدا رۆڵێكی مێژووییان هەبووە.
دەقی پیرۆزباییەکەی مەکتەبی سیاسی:
بە بۆنەی جەژنی ( دهوا رەبا) سەری ساڵی سابیئەی مەندائی ، گەرمترین پیرۆزبایی لە خوشك و برایانی مەندائی لە عێراق و جیهان دەكەین
سابیئەی مەندائی وەك پێكهاتەیەكی رەسەن وخاوەن ماف لە بنیادنانی شارستانێتی ناوچەكەدا رۆڵێكی مێژووییان هەبوە ، ئومێدەوارین ئەم بۆنەیە و گشت ڕێورەسمی یاد وبۆنەكانی تر بەو پەڕی ئازادی و سەربەرزی بەڕێوەببەن .
مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان



