جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ باڵیۆزی ژاپۆن کۆبووەوە

ئەمڕۆ شەممە 27ى6ى2026 شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە ئیندۆ ئەکیرا، باڵیۆزی ژاپۆن لە عيراق و وەفدێکی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا، پەیوەندییەکانی عیراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتی ژاپۆن، دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی عیراق و ناوچەکە تاوتوێ کران، هەروەها جەخت لە بەهێزکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان کرایەوە، بەتایبەت لە بوارەکانی گەشەپێدانی ژێرخان و ئاوەدانکردنەوە و ئابووری و بازرگانیدا.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگی و پێویستیی یەکڕیزیی نێوان لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، لەپێناو تێپەڕاندن و چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی بوونەتە رێگر لەبەردەم پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و بەردەوامبوونی گفتووگۆ و لێکتێگەیشتنی نێوان هەولێر ـ بەغداد بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوانیان، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.







