کۆڕەک تلیکۆم ناچار کرا قەرزەکانی بگەڕێنێتەوە بۆ دەوڵەت

کۆڕەک تیلیكۆم ناچاركرا قەرزەكانی بگەڕێنێتەوە بۆ دەوڵەت
دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عیراق ڕایگەیاند، دادگای تێهەڵچوونەوەی بەغداد- رەسافە تانەیەكی لەبەرژەوەندی دەستەكە یەكلاییكردەوەو كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم پابەند دەكات بەگەڕاندنەوەی قەرزە كەڵەكەبووەكانی.
بەپێی راگەیەندراوی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عیراق، دادگای ڕەسافە بڕیارێکی پێشووی دادگای بەرایی هەڵوەشاندەوە، کە پێشتر دەستەکەی پابەند کردبوو بەجێبەجێکردنی ڕێککەوتنێکی چارەسەری ناکۆکی لەگەڵ کۆمپانیای کۆڕەک.
دەستەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە بەم بڕیارە نوێیە، کۆڕەک تێلیکۆم ناتوانێت پشت بە بڕیارە کۆنەکە ببەستێت و دەبێت سەرجەم ئەو قەرزانە بداتەوە کە قەرزاری دەوڵەتە.



