زانیاریى نوێ؛ بارانبارین بەردەوام و ئاویش لە چەند شارێک بەرز دەبێتەوە
پووختەى هەواڵ
- بەگوێرەى پێشبینییەکانى کەشناسى بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.
- لە چەند شوێنێکى کەرکووک و شنگال و هەولێر ئاو کۆبووەتەوە.
- لە شارى هەولێر ژمارەیەک ئۆتۆمبێل گیریان خواردووە.
شەپۆلی بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە و کەشناسی پێشبینى کردووە، ناسەقامگیری کەش بەردەوام بێت و هەندێک کات بارانبارین و هەورەبروسکەی لەگەڵدا دەبێت.
زانیاریى لەبارەى شەپۆلەکەوە:
- لە دوێنێوە بارانی بەخوڕ زۆرینەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە.
- لە زۆرێک لە ناوچەکان وەک هەولێر، کەرکووک و چۆمان و کفری و شنگال بەرزبوونەوەی ئاو و لافاو دروستبووە.
- لە شەقامى 120 مەترى بەهۆى کۆبوونەوەى ئاو، ژمارەیەک ئۆتۆمبێل گیریان خوارد.
- کۆبوونەوەى ئاو هاتووچۆى لە بەشێکى شەقامەکە پەکخست.
شەوی ڕابردوو چى ڕوویدا؟
- بەهۆی بارانبارین شاخێک لە ڕێگەی هامڵتۆن نزیک لەسنوری قەزایی چۆمان داڕما.
- هەڵکردنی شەپۆلێکی بای بەهێز و بارینی بارانی بەخوڕ لەگەڵ هەورەبروسکە، کارەبای بەشێک لە گەڕەک و شوێنە گشتییەکانی گەڕەکەکانی کۆیە بۆ ماوەی زیاتر لە دوو کاتژمێر کارەبا نەما.
- لە کفری بەهۆی زۆری ڕێژەی دابارینەوە بەرزبوونەوەی ئاو لە زۆرێک لە گەڕەکان دروستبوو.
کەشناسى هەرێمى کوردستان:
- ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت، نمەباران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت.
- لە دوای نیوەڕۆوە لە هەندێ شوێنی جیا جیا باران بەشێوەی لێزمەباران و هەورەبروسکە دەبێت.
- پێشبینی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو دەکرێت بە تایبەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی و سەنتەری پارێزگای هەولێر و دەوربەرى “بەحرکە، خەبات و هیران و شەقڵاوە و کۆیەو ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بەشێک لە باشووری رۆژهەڵاتی پارێزگای دهۆک (ئاکرێ ، بەردەرەش، بجیل، دینارتە) ، ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان .
- پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ چوار بۆ پێنج پلە نزم دەبنەوە.
کەشوى هەواى سبەى چۆن دەبێت؟
- ئاسمان هەوری تەواو و نمەباران و بارانی مامناوەند بەشێوەی پچر پچر بەردەوام دەبێت.
- لە ئێوارەوە کەشی ناوچەکەمان جێگیر دەبێت و ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت




