داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 5 ملیار دینارە

داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی، لەڕۆژی 31ی10ی2026 تا 6ی11ی2026، بڕی 5 ملیار و 367 ملیۆن و 718 هەزار و 340 دینار بووە.
سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە، بە شێوەیەك، بڕی 5 ملیار و 367 ملیۆن و 718 هەزار و 340 دینار بووە ، بەجۆرێک 77%ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 23% ی داهاتەكە بەشێوەی چەكە.
رۆژی 15ی12ی2022، دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بوو بە خاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی.
ئێستا رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لە سایتی شەفافییەتەوە بزانیت.
بەپێی نوێترین ئاماری سایتی شەفافییەت www.shafafiat.com، بڕیارە هەموو رۆژێك داهاتی ئەو شوێنانە بڵاوبكرێتەوە.



