بەڕێوەچوونی یەکەمین فیستیڤاڵی “دروستکەرانی کاریگەری بۆ ئاشتی” (صناع الأثر للسلام) لە شاری سلێمانی

بەڕێوەچوونی یەکەمین فیستیڤاڵی “دروستکەرانی کاریگەری بۆ ئاشتی” (صناع الأثر للسلام) لە شاری سلێمانی
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٠٢٦/١١/٤ لە بارەگای مەکتەبی کاروباری ڕێکخراوەیی، بە هەماهەنگیی نێوان مەکتەبی کاروباری ڕێکخراوەیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان / بۆردی ڕێکخراوەکان و دەزگای «شذرات الرافدين للتنمية المستدامة»، و بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی حزبی و حکومی، سەرۆک و نوێنەرانی ڕێکخراوە مەدەنییەکان و کەسایەتییەکان، یەکەمین فیستیڤاڵی “دروستکەرانی کاریگەری بۆ ئاشتی” لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.
دەستپێکی فیستیڤاڵەکە بە چەند وتارێک دەربارەی گرنگیی پێکەوەژیانی ئاشتیانە، پتەوکردنی پرەنسیپەکانی هاووڵاتیبوون، و سوودوەرگرتن لە مۆزایکی جوانی پێکهاتەکانی عێراق دەستپێکرد، تێیدا جەخت لەسەر پەیام و ڕێبازی ئاشتیخوازانەی سەرۆک مام جلال کرایەوە. پاشان و لە کۆتایی بڕگەکانی فیستیڤاڵەکەدا، قەڵغان و بڕوانامەی ڕێزلێنان پێشکەشی ژمارەیەک کەسایەتیی کوردستانی و عێراقی کرا کە ڕۆڵیان هەبووە وەک دروستکەرانی کاریگەری بۆئاشتی


























