ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەحرەینە؛ ئەجێندایەکی سیاسی و ئابووری گفتوگۆ دەکات

پووختەی هەواڵەکە

  • عەلى زەیدى بە سەردانێک گەیشتە بەحرەین
  • گوتەبێژى حکومەتی عێراق دەڵێت ، تاوتوێى هەماهەنگیی سیاسى و ئابووریى دەکرێت.
  • حەیدەر عەبودی دەشڵێت، باس لە چۆنیەتى ڕێگریکردن لە گرژییەکان دەکرێت.


نووسینگەى ڕۆژنامەوانى سەرۆکوەزیرانى عێراق ڕاگەیێنراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە کراوە، عەلى زەیدى، بە سەرۆکایەتى شاندێکى باڵا و بە سەردانێکى فەرمى گەیشتە شارى مەنامە پایتەختى وڵاتى بەحرەین .




حەیدەر عەبودى، گوتەبێژى حکومەتى عێراق:

  • لە سەردانەکەیدا بۆ وڵاتى بەحرەین عەلى زەیدى لەگەڵ بەرپرسانى ئەو وڵاتە تاوتوێى هەماهەنگیی سیاسى و ئابووریى نێوان هەردوو وڵات دەکات.
  • پەرەسەندنەکانى ناوچەکە و چۆنیەتى ڕێگریکردن لە گرژییەکان گفتوگۆ دەکەن.
  • سەرۆکوەزیرانى عێراق لەگەڵ حەمەد بن عیسا ئال خەلیفە کۆدەبێتەوە.
  • سەردانەکە تەواوکاریی ئەو زنجیرە سەردانانەیە کە سەرۆکوەزیرانى عێراق بۆ هەریەک لە واشنتن و ئەنقەرە و تاران و پاریس و بەرلین و دەوحە و ریاز و عومان و دیمەشق ئەنجامیداون
Screenshot
زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەمەش تەماشاكە
Close