ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بە رێزەوە لە مێژووی قارەمانێتی و پڕ سەروەری هەڤاڵ سەیوان حەمە زڕگويزی و بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان دەڕوانێت .

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بە رێزەوە لە مێژووی قارەمانێتی و پڕ سەروەری هەڤاڵ سەیوان حەمە زڕگويزی و بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان دەڕوانێت .

رۆژی ٤ـی ١١ـی ٢٠٢٦، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە شاری سلێمانی سەردانی کادری دیار و پێشمەرگەو تێکۆشەری دێرین هەڤاڵ سەیوان محەممەد ئەحمەد ناسراو بە ( سەیوان حەمە زڕگوێزی ) یانکرد .

لەو سەردانەدا ، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە نزیکەوە لە تەندروستی هەڤاڵ سەیوان حەمە زڕگوێزییان پرسییەوەو هیوای سەلامەتی زیاتر و تەندروست باشیی هەمیشەییان بۆ خواست .

مەکتەبی سکرتارییەت بە گرنگییەوە خەبات و قارەمانێتی هەڤاڵ سەیوان حەمە زڕگوێزیی و بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان خستەوە روو وەک خانەوادەیەکی شۆڕشگێڕ و خەباتکار کە هەر لە سەرەتاوە ئازایانە هاتبوونە مەیدانەکە و چەکی شەرەف و شۆڕشیان لە شاننابوو . لەبەرامبەر ئەو مێژووە گەش و زێڕینەشدا مەکتەبی سکرتارییەت سڵاوی یەكێتییانەی سەرۆک بافڵ و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانیان ئاڕاستەکردن و جەخت لە خەبات و تێکۆشانیان کرایەوە .

لای خۆیەوە هەڤاڵ سەیوان حەمە زڕگوێزی سوپاسی بەسەرکردنەوەکەی کردوو ، بە شانازییەوە باسی لە کاروانی خەبات و تێکۆشانی خۆی و بنەماڵە سەربەرزەکەیان کردوو روونیکردەوە یەکێتی بوونمان شەرەفێکی گەورەیە و سەربەرزانە بە بەرۆکماندا هەڵواسراوە .

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەمەش تەماشاكە
Close