ڕەوتى هەڵوێست: بەشداریى دانیشتنى پەرلەمان ناکەین
- بەشێکى زۆر لە فراکسیۆنەکانى بەشداریى دانیشتنى پەرلەمان ناکەن.
- هیچ وادە و ڕێککەوتنێکى فەرمى بۆ کاراکردنەوەى پەرلەمان نییە.
- فراکسیۆنەکان بە دەم بانگەوازەکەى فراکسیۆنى پارتییەوە ناچن.
ڕەوتی هەڵوێست ڕەتیکردەوە بەشداریی دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی بکات، کە فراکسیۆنى پارتى داواى کردووە چوارشەممە بکرێت.
ڕەوتى هەڵوێست:
- لە سەرەتاوە بڕیارمانداوە ئۆپۆزسیۆن بین.
- ئەرکی ئۆپۆزسیۆن نییە دەستەی سەرۆکایەتی بۆ هێزێک یان دوو هێزی دەسەڵاتدار هەڵبژێرێت.
- دواتر ئەوان سەرۆکی هەرێمى کوردستان و حکومەت دیاری بکەن.
- پێشتر هەڵوێست نەچووەتە بلۆکی دیکە و ئێستاش لە ژێر هیچ بیانوویەکدا ناچێتە لای هیچ لایەنێک.
- وەک ئۆپۆزسیۆنێکی ڕاستگۆو جددی دەمێنێتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە فراكسیۆنەکانى پارتى، سۆسیالیست و توركمان و كلدان ئاشوورى داوایان کرد چوارشەممە دانیشتنى تەواوکارى یەکەم دانیشتنى پەرلەمان بکرێت. جگە ڕەوتى هەڵوێست، فراكسیۆنەکانی یەكێتی، نەوەی نوێ و یەكگرتوو، فراکسیۆنێکى تورکمان و فراکسیۆنێکى کریستیان بەشداریى دانیشتنەکە ناکەن




