ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

لەکۆڕی دەستەی دامەزرێنەردا جەخت لە پتەوکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و ڕۆڵی ڕەوەندی کوردی کرایەوە

ئەمڕۆ (٢٠٢٦/١١/٣) لەکۆڕی دەستەی دامەزرێنەردا جەخت لە پتەوکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و ڕۆڵی ڕەوەندی کوردی کرایەوە

بە ئامادەبوونی ئەندامانی بۆرد تێکۆشەران (نەسرین کوردە) و ( شێخ فەتاح) و (شێرزاد بەرزنجی) ، لەگەڵ هەڤاڵان ئەندامانی بۆرد، لە کۆڕی هەڤاڵ عومەر شێخ مووس، ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتیی ئامادەبوون.

هەڤاڵ عومەر شێخ مووس، لە کۆڕەکەدا دووپاتی لە گرنگی بەهێزکردنی هاوپەیمانێتی لەگەڵ پارتە سۆسیال دیموکراتەکانی دونیا کردەوە، وەکو پایەیەکی سەرەکی بۆ بەهێزکردن و مانەوەی پشتگیری نێودەوڵەتی زانی، هاوکات ڕۆڵی کاریگەری ڕەوەندی کوردی لە دەرەوەی ووڵات، وەکو پردێکی زیندوو بۆ گەیاندنی پەیامی ڕەوای گەلەکەمان و لەکۆڕ و کۆبونەوە نێودەوڵەتییەکان لەقەڵەمدا.
کۆڕەکە لەلایەن بۆردی ناوەندی دەرەوە، بەهاوکاری میدیای نوێی مەکتەبی کاروباری ڕێکخراوەیی بەڕێوەچوو.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەمەش تەماشاكە
Close