ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پێشوازی لە شازادەی ئوردن کرد

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، ئێوارەی ئەمڕۆ پێشوازی لە خاتوو بەسمە کچی تەلال شازادەی ئوردن کرد، کە لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانییەوە گەیشتە شاری سلێمانی.

لەفڕۆکەخانە د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و وەفدێکی کونسوڵگەری گشتیی ئوردن لەهەولێر لەپێشوازی شازادەی ئوردن دا بوون. 

دوای بەخێرهێنانی بۆ شاری سلێمانی، گفتوگۆکرا سەبارەت بەدوایین پەرەسەندنەکانی شارەکە و هەوڵەکان بۆ بەرەوپێشبردنی.

بڕیارە شازادە بەسمە بەشداری بکات لەکۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی دەربارەی منداڵان و گەنجان کە لە رۆژانی 4 و 5ـی ئەم مانگە لەلایەن رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستانەوە لەسلێمانی دەبەسترێت.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەمەش تەماشاكە
Close