ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

ئۆجەلان گواسترایەوە بۆ شوێنێکى نوێ لە ئیمراڵى

پووختەی هەواڵەکە

  • عەبدوڵا ئۆجەلان ڕێبەرى زیندانیکراوى پارتى کرێکارانى کوردستان گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکى نوێ لە ئیمراڵى.
  • ئەندامێکی شاندى ئیمراڵى دەڵێت، پرۆسەى ئاشتى دوو مانگە وەستاوە و پێویستە لیژنەى ئاشتى سەردانى ئیمراڵى بکات.

میدحەت سانجار، ئەندامى شاندى ئیمراڵى، لە دیمانەیەکدا لەگەڵ کەناڵى میدیا هابەر، ئاماژەى بەدوایین پەرەسەندنەکانى پرۆسەى ئاشتى و کۆمەڵگەى دیموکراتى لە تورکیا کرد و ئاشکرایکرد، عەبدوڵا ئۆجەلال گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکى نوێ لە گرتووخانەى ئیمراڵى.


میدحەت سانجار، ئەندامى شاندى ئیمراڵى

  • پرۆسەى ئاشتى ماوەى دوو مانگە وەستاوە و وادەى نوێ دیاری کرا بەڵام جێبەجێنەکرا.
  • دواى هەنگاوەکانى پارتى کرێکارانى کوردستان، پێویستە لیژنەى ئاشتى و سیاسەت سەردانى ئۆجەلان بکات، تاوەکو پێکەوە هەنگاوى داهاتوو دیارى بکەن، ئەمەش دەبێتە مایەى هێنانە ئاراى کەشێکى نوێ.
  • گرەنتى بەرەپێشچوونى پرۆسەکە پێویستى بە هەماهەنگییە لەگەڵ ئۆجەلان.
  • پرۆسەى ئاشتى ناتوانێت بە پشت بەستن بە پێشبینى و داواکاریی تاکلایەنە بەردەوام بێت.
  • ئەو هەنگاوەى پرسە سەرەکییەکە چارەسەر دەکات دەبێت لەلایەن ئۆجەلانەوە بنرێت.
  • پرسەکە ئەستەم نییە، بەڵام بۆ تێپەڕاندنى پێویستە لەسەر دەوڵەت دەستبەردارى هەڵوێستە توند و نەگۆڕەکانى بێت.

عەبدوڵا ئۆجەلان ڕێبەرى پارتى کرێکارانى کوردستان لە 15ـى شوباتى ساڵى 1999 لە ئۆپراسیۆنێکى هاوبەشى دەزگا هەواڵگرییەکانى تورکیا و ئەمریکا و ئیسرائیل لە وڵاتى کینیا دەستگیرکرا و گەڕێنرایەوە بۆ تورکیا، لەو کاتەشەوە تاوەکو ئێستا لە گرتووخانەى ئیمراڵى زیندانی کراوە.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەمەش تەماشاكە
Close