ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

داهاتی نانەوتیی پارێزگاى سلێمانى لە مانگى تشرینى یەکەم 54.7 ملیار دینارە

پووختەی هەواڵەکە

  • داهاتى نانەوتیی سلێمانی لە مانگى تشرینى یەکەم 54.7 ملیار دینارە و بەراورد بە ئەیلوول 16.7% کەمیکردووە.
  • داهاتى نانەوتیى سلێمانى لە 10 مانگى ئەمساڵ 556.3 ملیار دینار بووە
  • داهاتى نانەوتیی سلێمانى لە 10 مانگى ساڵى ڕابردوو 773.9 ملیار دیناربووە

بەگوێرەى داتاکانى پێگەى شەفافییەت، داهاتى نانەوتیی سنوورى سلێمانى بە گشتیی 54 ملیار و 734 ملیۆن دینار بووە، بەشێوەیەک پارەى کاش 45 ملیار و 682 ملیۆن دینار و چەک 9 ملیار و 33 ملیۆن دینار و مەقاسە تەنیا 19 ملیۆن و 343 هەزار دینار بووە.


داتاکان چی دەڵێن ؟

  • بەراورد بە داهاتى نانەوتیی مانگى ئەیلوول، کە بڕەکەى 65 ملیار و 770 ملیۆن دینار بووە، 16.7% داهاتى مانگى تشرینى یەکەم کەمبووەتەوە.
  • هەروەها تێکڕاى داهاتى نانەوتیی پارێزگاکانى سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانى گەرمیان و ڕاپەڕین، لەماوەى 10 مانگى ئەمساڵ گەیشتووەتە 556 ملیار و 368 ملیۆن دینار.
  • لەهەمان ماوەى 10 مانگى ساڵى ڕابردوو، 773 ملیار و 945 ملیار دینار بووە.
  • واتە 217 ملیار و 577 ملیۆن دینار کەمبووەتەوە.
  • تێکڕاى داهاتى نانەوتیی مانگانە لە سنوورى سلێمانى لە ماوەى 10 مانگى ئەمساڵ دەگاتە 55 ملیار و 636 ملیۆن دینار.

ئەم داتایانە ڕۆژانە لە ڕێگەی 828 فەرمانبەرەوە لە 28 وەزارەت، شەش گەنجینە و سەدان بەڕێوەبەرایەتیی جیاوازەوە کۆدەکرێنەوە و تۆمار دەکرێن.

پێگەی شەفافییەت، لە تەمموزی 2022ـەوە بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەستی بەکار کردووە، پڕۆژەیەکە بۆ چاودێریکردنی وردی جموجوڵە داراییەکان و ئاگادارکردنەوەی هاونیشتمانییان لە داهاتە نانەوتییەکان. پڕۆسەکە ڕۆژانە بە شێوەیەکی دیجیتاڵی وردەکاریی گشت داهاتەکان بڵاودەکاتەوە

Screenshot
زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەمەش تەماشاكە
Close