ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

حەوت هەزار کەس لە کەرکووک دادەمەزرێنرێت؛ پشکنین و هەڵسەنگاندنی ناوەکان تەواوبووە

  • ڕێبوار تەها: تیروپشکی کۆتایی لە ژێر چاودێری ڕاستەوخۆی دەسەڵاتی دادوەریدا ئەنجام دەدرێت.
  • ئەحمەد کەرکووکی: پشکنین و هەڵسەنگاندنی فۆڕمەکان لە قایمقامییەتی کەرکووک تەواو بووە.

بەگوێرەى زانیارییەک گەیشتووە بە کەناڵ8، پڕۆسەی جیاکردنەوە بۆ دامەزراندنی زیاتر لە حەوت هەزار کەس لەسەر میلاکی گرێبەستەکانی پارێزگای کەرکووک کۆتاییهات و جێگرى پارێزگارى کەرکووکیش دەڵێت، تیروپشکی کۆتایی لە ژێر چاودێری دەسەڵاتی دادوەریدا دەبێت.


چۆنێتى پڕۆسەکە:

  • بۆ دامەزراندنی حەوت هەزار و 303 پۆست.
  • 142 هەزار هاوڵاتی فۆڕمی ئەلیکترۆنییان پڕکردووەتەوە.
  • بە مەبەستی گەرەنتییکردنی دادپەروەری، نووسراوێکى فەرمی ئاڕاستەی دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرکووک کراوە.
  • بۆ دەستنیشانکردنی چەند دادوەرێک، تاوەکو بەشێوەیەکی یاسایی سەرپەرشتی پڕۆسەی تیروپشکەکە بکەن.
  • ئەحمەد کەرکووکی: پشکنین و هەڵسەنگاندنی فۆڕمەکان لە دیوانی قایمقامییەتی کەرکووک تەواو بووە.
  • ئەنجامدانی تیروپشکەکە تەنیا ئەو داواکارانە دەگرێتەوە کە بڕوانامەی ئەکادیمییان نییە.

لە دوای تەواوبوونی ئەم قۆناغە یاساییە لە ژێر چاودێری دادوەراندا، ناوی کۆتایی سەرجەم وەرگیراوان بە فەرمی ڕادەگەیێنرێت و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەردەوام دەبن لە بەدواداچوونی ورد بۆ پاراستنی مافی سەرجەم پێشکەشکاران

Screenshot
زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەمەش تەماشاكە
Close