دینار بەرامبەر دۆلار دابەزى
لە بازاڕى دراوى هەولێر و سلێمانییەوە زانیارى درا، کە بەهاى دینار بەرامبەر بە دۆلار بە نزمى مایەوە، لە کاتى کردنەوەى بازاڕ 100 دۆلار 168 هەزار و 250 دینارە، لە کاتێکدا دوێنێ 100 دۆلار بە 167 هەزار و 400 دینار بوو.
بەهاى ئەمڕۆى دراوەکان:
100 دۆلار بە 168 هەزار و 250 دینارە.
100 یۆرۆ بە 187 هەزار و 500 دینارە.
100 پاوەن بە 222 ههزار دینارە.
100 لیرهی توركی به 3 ههزار و 450 دینارە.
100 هەزار تمەن بە شەش هەزار و 550 دینارە.
ناجێگیرى بەهاى دینار بەرامبەر بە دراوە بیانییەکان لە کاتێکدایە، لە حەوتى تشرینى یەکەمەوە حکومەتى فیدراڵ گۆڕانکارى لە بەهاکەیدا کرد و بەهاى فەرمیى 100 دۆلارى بە 150 هەزار دینار جێگیر کرد، 23ـى مانگیش عەلى زەیدی لە دیمانەیەکى تەلەفزیۆنیدا گوتى “هەوڵدەدەین بەهای دۆلار لە 155 هەزار دیناردا جێگیر بکەین”.



