ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

چەمچەماڵ خۆى بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى لافاو ئامادە دەکات

سەرۆکایەتیی شارەوانیی چەمچەماڵ ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی قوباد تاڵەبانی، نووسراوەکانی وەزارەتی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتیی ژینگە، هەڵمەتی ڕووبەڕووبوونەوەی لافاو بەردەوامە.


ئەوەى شارەوانیى چەمچەماڵ دەیکات

  • سەرجەم ڕێڕەوە ئاوییەکان، چاک دەکرێن، پاک و فراوان دەکرێن.
  • بەشێکی زۆری ئەو بەربەستانە لابراون کە دەکەونە سەر ڕێڕەوە ئاوییەکان.
  • هەڵمەتەكە بەردەوامی دەبێت تاوەکو تەواوی بەربەستەکان لادەبرێن.

شارەوانیى چەمچەماڵ هەموو ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە کە دەڵێن “هیچ ئامادەکارییەک بۆ لافاو نەکراوە” هاونیشتمانییان دڵنیا دەکاتەوە هیچ ئاوێک لە بناری مەقان ناچێتە ناو شار.

مانگی کانوونی یەکەمی 2025، لافاوێکى گەورە چەمچەماڵ، تەکیە و شۆڕشى گرتەوە و زیانی گەورەی گیانی و ماددیی لێکەوتەوە.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەمەش تەماشاكە
Close