ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

فراكسیۆنی پارتی بۆ فراکسیۆنەکان: با دانیشتنى یەکەمى پەرلەمان تەواو بکەن

فراكسیۆنی پارتی لە ڕاگەیێنراوەکەدا ئاماژەى بەوەکردووە، دواى دوو ساڵ لە هەڵبژاردن، “بەداخەوە تاوەکو ئێستا پەرلەمانی كوردستان كارا نییە و نەیتوانیوە بە ئەركە یاساییە چاوەڕوان لێكراوەكانی لە سیستەمی حوكمڕانی هەرێمی كوردستاندا هەڵبستێت”.


فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان:

  • جەخت لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕمان لە ڕێزگرتنی بنەماكانی دیموكراسی و كارایی دامەزراوەكان دەكەینەوە.
  • دووپاتی دەكەینەوە كە هەمیشە ئامادەی كاراكردنەوەی پەرلەمان و گرێدانی كۆبوونەوەكانی بووین.
  • هەمیشەش خاوەن و پشتگیریكاری هەموو هەنگاو و دەستپێشخەرییەك بووین كە بۆ ئەم مەبەستە پێشكەشكراون.
  • بانگێشتی سەرجەم فراكسیۆنە بەڕێزەكانی پەرلەمانی كوردستان دەكەین، تاوەکو هەرچی زووە پێكەوە بە ئەركە مێژوویی و یاساییەكەی خۆمان هەڵبستين.
  • هەنگاو بنێین بۆ تەواوكردنی ڕێكار و ئەركەكانی دانیشتنی یەكەمی پەرلەمان و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتییەكەی.
  •  وەك سەرەتایەكی گرنگ بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان.
  • ئەركی پاراستنی قەوارەی هەرێمی كوردستان و بەرژەوەندییە باڵاكانی، لە ئەستۆی سەرجەم فراكسیۆن و ئەندامانى پەرلەمانە.
  • كاراكردنەوەی پەرلەمان نابێت ببەسترێتەوە بە هیچ بەرژەوەندی و ململانێیەكی سیاسیی و حیزبییەوە.

خواستى فراکسیۆنى پارتى

لە كۆتاییدا، فراکسیۆنى پارتى هیوادارە “ئەم دۆخە نالەبارە تێپەڕێت” و بە دیدێكی هاوبەش بۆ پێشخستنی بەرژەوەندییەكانی هەرێمی كوردستان، هەمووان پێكەوە بە كاراكردنەوەی پەرلەمان ڕێز لە ماف و ئیرادەی خەڵكی كوردستان بگرن.

يەکەم دانیشتنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە دووى کانوونی یەکەمی2024 بەڕێوەچوو. پەرلەمانتاران سوێندى دەستبەکاربوونیان خوارد بەڵام دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان هەڵنەبژێردرا و دانیشتنەکە بە کراوەیى بەجێهێڵدرا.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەمەش تەماشاكە
Close