ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

ئەرشەد ساڵحی داوا دەکات بەپەلە هێزی سەربازی ڕەوانەی کەرکووک بکرێت

ئەرشەد ساڵحی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، داوا لە فەرماندەی گشتیی هیزە چەکدارەکانی عێراق دەکات، هێزی سەربازیی زیاتر ڕەوانەی کەرکووک بکات و دەڵێت، چالاکی شانە نوستووەکانی داعش لە هەندێک ناوچەی پارێزگاکە زیادیکردووە.


ئەرشەد ساڵحی، لە بانگەوازێکی بەپەلەدا بۆ فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق:

  • لە هەندێک ناوچەی سەر بە پارێزگای کەرکووک چالاکی شانە نوستووەکانی داعش زیادیکردووە.
  • زیادبوونی چالاکییەکانی داعش لەو ناوچانە، لە قۆناغێکی زۆر هەستیاردایە.
  • بەپەلە ڕێکاری ئەمنی بگیرێتەبەر بۆ ڕێگەگرتن لەهەر هەوڵێک ببێتە مایەی تێکدانی سەقامگیریی ناوچەکە.
  • متمانەمان بە هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی پارێزگاکە هەیە، بەڵام داوا لە فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان دەکەین، پاڵپشتی و هێزی زیاتری سەربازی بەپەلە ڕەوانەی دەوروبەری کەرکووک بکات.
  • ئۆپراسیۆنە ئەمنییەکان بۆ ڕاوەدوونانی شانەکانی داعش زیاد بکرێن.

جموجووڵى داعش

ئەم بانگەوازەى ئەرشەد ساڵحی لەکاتێکدایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەکدارانی داعش لە سنووری شارۆچکەی حەویجە چەند هێرشێکیان بۆسەر هێزە ئەمنی و سەربازییەکان ئەنجامدا و کوژراو و بریندار هەبووە.

بەهۆی زیادبوونی چالاکییەکانی داعشەوە، لە چەند ناوچەیەکی سەر شارۆچکەی حەویجە و داقوق، شەوان قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیێنراوە.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەمەش تەماشاكە
Close