ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

لەمیانەی سەردان و بەسەرکردنەوەی دووکان و خەلەکاندا؛ خزمەتکردن و بەسەرکردنەوەی کەسایەتییەکان لە کارە لەپێشینەکانمانە

لەمیانەی سەردان و بەسەرکردنەوەی دووکان و خەلەکاندا؛ خزمەتکردن و بەسەرکردنەوەی کەسایەتییەکان لە کارە لەپێشینەکانمانە

لە چوارچێوەی بەسەرکردنەوە مەیدانییەکاندا، هەڤاڵ (جەزای سەید مەجید) ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لێپرسراوی بۆردی کۆمەڵایەتی، بە یاوەری هەڤاڵانی بۆردەکە سەردانی قەزای دوکانی کرد و لەلایەن هەڤاڵ (عەباس عەزیز) لێپرسراوی کۆمیتە و هەڤاڵانی کۆمیتەوە بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.
لە درێژەی سەردانەکەدا، شاندی میوان بە یاوەری لێپرسراو و ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمیتەی دوکان و ژمارەیەک لە تێکۆشەرانی ناوچەکە، لە سەنتەری قەزای دوکان و ناحیەی خەلەکان سەردانی چەندین بنەماڵەی کەڵەپیاو، تێکۆشەر و کەسایەتیی دیاری سنورەکەیان کرد، کە بریتی بوون لە بنەماڵەی بەڕێزان:
🔹 ماڵی سەید مەلا عەبدوڵڵا باقلان – لە تەکیەی باقلان
🔹 ماڵی حاجی شێخ نەسرەدینی شێخ مەنسوریانی
🔹 ماڵی خاڵە حەمەی خەلەکان – کەسایەتی دیاری خەلەکان
🔹 ماڵی خاڵە سەید عەلی فریزەلەیی – کەسایەتی دیار
🔹 ماڵی کاک ئەسوەدی مەلا مەجید باجەلانی – کەسایەتی دیار و موختاری گوندی قامیشە
ئەم سەردانانە لە پێناو لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشی کۆمەڵایەتی ناوچەکە و بەرزڕاگرتنی ڕۆڵ و مێژووی پڕ سەروەری خەباتکاران و کەسایەتییە دیارەکانی سنورەکەیە.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەمەش تەماشاكە
Close