سەرۆك بافڵ سەردانی تاران دەكات و لەگەڵ سەرۆك كۆماری ئێران كۆدەبێتەوە
لەسەر بانگهێشتی ڕەسمی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، بڕیارە سبەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەردانێكی ڕەسمی و بە یاوەری وەفدێكی باڵای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، سەردانی كۆماری ئیسلامی ئێران بكات.
ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران، ئاشكرایكرد: بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، سبەی سەردانی تاران دەكات و لەگەڵ هەریەك لە سەرۆك كۆماری ئێران و وەزیری دەرەوە و گەورە بەرپرسانی ئێران كۆدەبێتەوە.
بڕیارە وەفدێكی باڵای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش یاوەری سەرۆك بافڵ بكەن لە سەردانەكەیدا.



