سەرۆككۆمارو عەمار حەكیم جەخت لەهەماهەنگی نێوان هێزە نیشتمانییەكان دەكەنەوە
نزار ئامێدی، سەرۆك كۆماری عیراق، لەگەڵ سەماحەتی سەید عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی كۆبووەوە.
لە میانی دیدارەكەدا ئەمڕۆ 13ی 9ی 2026، لە بەغداد كە د. خالید شوانی وەزیری داد ئامادەی بوو، دوایین پێشهاتی گۆڕەپانی سیاسی ئێستای وڵات و ناوچەكە تاوتوێ كرا و جەختكرایەوە لەسەر گرنگی بەردەوامی هەماهەنگی و راوێژ لە نێوان هێزە جۆراوجۆرە نیشتمانییەكان بۆ بەهێزكردنی سەقامگیری و پشتیوانی لە پێشكەوتنی دەوڵەت.
هەروەها ئاماژەكرا بە پێویستی گرنگیدان بە گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن لە چارەسەركردنی مەسەلە نیشتمانییەكان و پێویستی یەكخستنی هەوڵەكان سەبارەت بە ئاستەنگەكانی داهاتوو و كاركردن بۆ بەردەوامیدان بە پەیوەندی و گفتوگۆ لەسەر مەسەلە نیشتمانییەكان، هەروەها كاركردن بۆ لێكتێگەیشتن و هاریكاری نێوان لایەنە جیاوازەكان




