ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

چاوەڕێین سبەی پارەکە بخرێتە سەر هەژماری بانکیمان

  • عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشتی هەڕێمی کوردستانی دەرکرد
  • وەزارەتی دارایی : دوای ئەوەی پارەمان وەرگرت لیستی مووچە ڕادەگەیەنین

عێراق بڕیاری ناردنی پارەی مووچەی مانگی هەشتی بۆ هەرێمی کوردستان دەرکرد و وەزارەتى دارایى و ئابوورى هەرێمى کوردستانیش ڕایگەیاند، دوای ئەوەی پارەکەیان بەدەستدەگات ڕاستەوخۆ لیستی مووچە ڕادەگەیەنن.



 لێدوانی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی

  • تاوەکو ئێستا هیچ بڕە پارەیەک نەخراوەتە سەر هەژماری وەزارەتەکەیان.
  • بەگوێرەی گفتوگۆیان لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ چاوەڕێین سبەی پارەکە بخرێتە سەر هەژماری بانکییان.
  • دوای ئەوەی پارەیان وەرگرت لیستی مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان ڕادەگەیەنن و دەست بەدابەشکردنى دەکەن.



سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوورى هەرێمى کوردستان بۆ کەناڵ8 گوتی، تاوەکو ئێستا هیچ بڕە پارەیەک نەخراوەتە سەر هەژماری وەزارەتەکەیان، بەگوێرەی گفتوگۆیان لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ چاوەڕێین سبەی پارەکە بخرێتە سەر هەژماری بانکییان.

ئاماژەى بەوەشکرد، دوای ئەوەی پارەیان وەرگرت لیستی مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان ڕادەگەیەنن و دەست بەدابەشکردنى دەکەن.


ڕێکارەکانی ناردنی تەمویلی مووچە


، ڕێکارەکانى ناردنى تەمویلى مووچەى هەرێمى کوردستان و ڕەوانەکردنى پاش لێبڕینی 120 ملیار دینار لە تەواوبووندایە و ئەگەر کارەکان تەواو بکرێن، لقى هەولێرى بانکى ناوەندیی عێراق بە ناردنى ئیمێڵێک ئاگادار دەکرێتەوە بۆ گەیشتنى پارەى مووچەى مانگى ئاب.

پاشان وەزارەتى دارایی و ئابووریی هەرێمى کوردستان لەلایەن لقى هەولێرى بانکى ناوەندیی عێراقەوە ئاگادار دەکرێتەوە بۆ وەرگرتنى تەمویلى مووچە و دەخرێتە سەر هەژمارى دارایی وەزارەتى دارایی هەرێمى کوردستان.

خشتەی مووچەی مانگی هەشت ئامادەکراوە


بەگوێرەى بەدواداچوونەکانى کەناڵ8، وەزارەتى دارایی و ئابووریى هەرێمى کوردستان خشتەى مووچەى مانگى هەشتى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستانى ئامادە کردووە و گۆڕانکارییەکى ئەوتۆ لە خشتەى دابەشکردنى مووچە بەراورد لە مانگى تەمموز نەکراوە

Screenshot
زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *