ژمارە یەكی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاودەكرێتەوە

سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ساڵیادی 11ی سێپتەمبەردا رایگەیاند: 11ی سێپتەمبەر وەک وەبیرهێنەرەوەیەکی بەهێزی دەرئەنجامە وێرانکەرەکانی تیرۆرە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ساڵیادی 11ی سێپتەمبەردا لەپەیامێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X رایگەیاند: لەم ساڵیادە خەمناکەی هێرشەکانی 11ی سێپتەمبەردا، یاد و بیرەوەریی ئەو کەسە بێتاوانانە بەرز ڕادەگرین کە گیانیان لەدەستدا و هاوسۆزیی خۆمان بۆ خێزانەکانیان و گەلی ویلایەتە یەکگرتووەکان دووپات دەکەینەوە.

وتیشی: 11ی سێپتەمبەر وەک وەبیرهێنەرەوەیەکی بەهێزی دەرئەنجامە وێرانکەرەکانی تیرۆرەو بەرپرسیارێتیی هاوبەشمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی توندڕەوی و کارکردنی پێکەوەیی لەپێناو ئاشتی، ئاسایش، و مرۆڤایەتیدا دەمێنێتەوە.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *