مەکتەبی سکرتارییەت تێکۆشەرانی دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە

رۆژی 9ی9ی2026، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە دوو سەردانی جیادا لە ناحییەکانی سەنگەسەر و بۆسکێن ی سەر بە دەڤەری راپەڕین ، هەر یەک لە هەڤاڵان ( عەلی میر یەحیا بەگ سەلیم ، کەمال مستەفا ئیبراهیم ) پێشمەرگەو تێکۆشەرانی دێرینی گەلی کورد و یەکێتیان بەسەر کردەوە .
لەو سەردانانەدا ، مەکتەبی سکرتارییەت بە گرنگییەوە لە هەواڵ و باردۆخی تەندروستی هەڤاڵانیان پرسییەوە و هیوای سەلامەتی زیاتریان بۆ خوازرا .
مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بە رێزەوە باسیان لە خەبات و تێکۆشانی هەڤاڵانی دەڤەری راپەڕین کرد وەک بەشێکی گەورە و کاریگەری شۆڕشی نوێ کە بە هێز و ورەی پۆڵاینیان توانیان بەرامبەر بە رژێمی بەعسی رووخاو بووەستنەوەو سەرکەوتووبن ، لەم رووەوە هەڤاڵان ( عەلی میر یەحیا و کەمال مستەفا ) وەک نموونەی باڵای خەباتی شاخی ئەو دەڤەرە ، سنگیان کردبووە قەڵغانی رووبەڕووبوونەوەکان و سازشیان نەدەکرد لەسەر بیروباوەڕی کوردایەتیان لەبەرامبەر ئەو خەباتە نەپساوەشدا ، پەیامی وەفاداری سەرۆک بافڵ و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانیان ئاڕاستەکردن و دووپات لە ئازایەتیان کرایەوە .
لەبەرامبەردا ؛ هەریەک لە هەڤاڵان عەلی میر یەحیا و کەمال مستەفا سوپاسی بەسەرکردنەوەکانیان کردوو جەختیان لە خەبات و تێکۆشانی نەپساوەیان کردەوە و بە ئومێدەوە لە هەنگاوەکانی یەکێتی نیشتمانیان رووانی بۆ خزمەتکردنی زیاتری کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان .






