ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

زیاتر لە 50 کورد خۆیان کاندید کردوە بۆ هەڵبژاردنەکانی سوید

 كاندیدێكی كوردی ناو لیستی سۆسیال دیموكراته‌كان كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌ شاری یۆتۆبۆری رێكخر، به‌مه‌به‌ستی سه‌رخستن و پشتگیری كردنی كاندیده‌كان.

سالار مه‌حمود لێپرسراوی بۆردی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌ لێدوانێكیدا رایگه‌یاند: ئاماده‌بونی ئێمه‌ بۆ پشتیوانیه‌ له‌ كاندیده‌ كورده‌كان له‌ لیستی سۆسیال دیموكرات و كاندیده‌ كورده‌كان به‌گشتی له‌ناو پرۆسه‌كه‌.

وتیشی: هانی ره‌وه‌ندی كوردستانی ده‌ده‌ین بچنه‌ ناو حكومه‌ت و په‌رله‌مان و رێكخراوه‌ كه‌لتوریی و مه‌ده‌نیه‌كانه‌وه‌و، خۆشیان له‌هه‌موو كه‌س باشتر ده‌زانن ئه‌مه‌ خه‌باتێكی سه‌رده‌مییه‌و خۆیان سه‌رمه‌شقی ئه‌و تێكۆشانه‌ن. ئه‌م جۆره‌ له‌خه‌بات له‌چه‌ند روویه‌كه‌وه‌ بۆ پرسی كوردستان و په‌یوه‌ندی نێوان كۆمه‌ڵگاكان گرنگه‌.

كاندیده‌ كورده‌كان سوپاسی یه‌كێتی ده‌كه‌ن

هاوكات، شادیه‌ حه‌یده‌ری په‌رله‌مانتاری پێشووی سوید و كاندیدی شاری یۆتۆبۆری بۆ په‌رله‌مان،، له‌ لێدوانێكیدا، رایگه‌یاند: سوپاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی ده‌كه‌ین، بۆ پاڵپشتیان له‌ ره‌وه‌ندی كوردی به‌گشتی و ئه‌و پرۆسه‌ نوێیه‌ كه‌ چه‌ندین كوردی به‌شه‌كانی كوردستان خۆیان پاڵاوتوه‌ بۆ په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نه‌ خۆجێیه‌كان.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، د. چرۆ وه‌ڵه‌دبه‌گی كاندیدی په‌رله‌مانیش لای خۆیه‌وه‌ سوپاسی یه‌كێتیی نیشتمانییی كوردستانی كرد بۆ ئه‌و به‌ده‌نگه‌وه‌ هاتن و پشتیوانیه‌ی له‌م ساته‌وه‌خته‌دا له‌ سیاسیه‌ كورده‌كانی ده‌ره‌وه‌ ده‌كات و به‌ هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی و گرنگ باسی لێوه‌ كرد.

ئەمەش لەکاتێکدایە، هێشتا لە سوید سیستمی بەربەست لە هەڵبژاردنەکان جێبەجێ دەکرێت و پێویستە پارت و لایەنەکان رێژەی 4%ی دەنگەکان تێپەڕێنن بۆ چوونە ناو پەرلەمان، بەڵام بۆ شارەوانی و هەرێمەکان رێژی 3% دیاریکراوە، هەڵبژاردنی ئەمساڵیش دەبێتە خولی 52 پەرلەمان، لە دوای چاکسازییە دەستوورییەکەی ساڵی 1866 و دامەزراندنی پەرلەمانی نوێ، هەروەها پێش ساڵی 1970، هەڵبژاردنی شارەوانی و هەرێمەکان ئەوکات پێیان دەوترا ” Landsting ” دوو ساڵ دوای هەڵبژاردنی پەرلەمان و لە نیوەی خولی پەرلەماندا بەڕێوەدەچوو، بەڵام لە ساڵی 1970 بەدواوە تەواوی خولەکانیان هاوتای پەرلەمان ڕێکخران.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *