ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

مووچەی 45 رۆژیی، دەرمانی کاتیی حکومەت و پەککەوتنی بازاڕی عیراق

لەگەڵ هەموو دەستپێکی گۆڕانکارییەک لە جیهانی ئابووریی عیراق و هەرێمی کوردستاندا، مەسەلەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەبێتە تەوەری سەرەکی جەنجاڵییەکانی ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بازاڕ. هاوکات لەگەڵ ئاڵۆزییە داراییەکانی ناوچەکەدا، گرانبوونی خەرجییە گشتییەکان و کێشەی نەناردنی لێشاوی نەختینە، هۆشداریی لە ئەگەری درێژکردنەوەی ماوەی دابەشکردنی مووچە بۆ 45 رۆژ جارێک لە جیاتی 30 رۆژ هاتووەتە ئاراوە، ئەگەرچی وەزارەتی دارایی عیراق هەوڵی رەتکردنەوەی بڕیارێکی لەو شێوەیە دەدات، بەڵام شیکاریی شارەزایانی ئابووری ئاماژە بە ئەگەر و کاریگەرییە قورسەکانی ئەم هەنگاوە دەکەن. ئەم بڕیارە تەنیا کردارێکی تەکنیکی دارایی نییە، بەڵکو کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر جووڵەی بازاڕ، بەهای دراو و هێزی کڕینی هاووڵاتییان دەبێت. 
تێکچوونی ریتمی بازاڕ و دادۆشینی هێزی کڕین 
د. نەبیل مەرسومی، شارەزای دیاری ئابووری و مامۆستای زانکۆی بەسڕە بە کوردستانی نوێی راگەیاند: درێژکردنەوەی ماوەی وەرگرتنی مووچە، یان دابەشکردنی بە شێوازی قۆناغ بە قۆناغ، نیشانەی روونە بۆ بوونی گرفتی راستەقینەی نەبوونی نەختینە و کێشەی پارەدارکردن لە گەنجینەی دەوڵەتدا. 
بە بڕوای ئەکادیمیستە ئابوورییەکان، ئابووریی عیراق و هەرێمی کوردستان بە پلەی یەکەم لەسەر مووچەی کەرتی گشتی بەندە. کاتێک وادەی وەرگرتنی مووچە 15 رۆژ دوا دەکەوێت، بەکارهێنەران هێزی کڕینیان بە رێژەیەکی ئاشکرا دادەبەزێت، ئەمەش دەبێتە هۆی سستبوونی بازاڕی پێداویستیی رۆژانە، خۆراک، و خزمەتگوزارییەکان کە لە کۆتاییدا بازرگانە بچووکەکان و کاسبکارانی بازاڕ زیانی راستەوخۆیان بەردەکەوێت. 
کەڵەکەبوونی قەرز لەسەر خێزانەکان 
لە روانگەی شیکاریی ئابووریی کۆمەڵایەتییەوە، د. عومەر هیشام (شارەزای دارایی و نەختینەیی) ئاماژە بەوە دەکات کە بەشێکی زۆری خێزانەکان خەرجییەکانیان لەسەر بنەمای مووچەی مانگانەی 30 رۆژی رێکخستووە، لەوانە کرێی خانوو، قیستی مانگانە، مووچەی قوتابخانە و پارەی دەرمان. درێژکردنەوەی تەمەنی مووچە بۆ 45 رۆژ دەبێتە هۆی ئەوەی خێزانەکان ناچار بن پەنا بۆ قەرزکردن ببەن بۆ پڕکردنەوەی کەلەبەرەکانی ئەو 15 رۆژە زیادەیە. 
شارەزایان هۆشداری دەدەن کە ئەم شێوازە دەبێتە هۆی کەڵەکەبوونی قەرزی بەردەوام و لاوازبوونی متمانەی داریی لە نێوان هاووڵاتییان و شوێنە گشتییەکاندا، بە جۆرێک کە مووچەی داهاتوو تەنیا بۆ دانەوەی قەرزی سەردەمی چاوەڕوانی دەڕوات و بازنەیەکی بەتاڵی هەژاری دروست دەکات

Screenshot
زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *