بەهۆی گیانلەدەستدانی نەخۆشێکەوە نەخۆشخانەیەکى تایبەت لە هەولێر داخرا

سەرەڕای ئەوەی هۆڵەکانی نەشتەرگەری لە سەرەتای مانگی حوزەیرانی ئەمساڵەوە لەلایەن وەزارەتەوە داخرابوون، ئیدارەی نەخۆشخانەکە و پزیشکانی نەشتەرگەری و سڕکردن بەشێوازی نایاسایی و بە دەرگای نافەرمیدا چوونەتە ژوورەوە و نەشتەرگەرییەکەیان کردووە.
وەزارەتی تەندروستی دەشڵێت “نەخۆشخانەکە دادەخرێت و ئیدارەی نەخۆشخانە و ئەنجامدەرانی سەرپێچییەکە هەواڵەی دادگا دەکات”.



