کوردانی ڕۆژاڤا داوای زیادکردنی سەعاتەکانی وتنەوەی وانەی کوردی دەکەن

دژی کەمی کاتی وتنەوەی وانەی کوردی لە خوێندنگەکاندا کە 3 سەعاتە، له زۆربەی شارەکانی ڕۆژاڤای کوردستان خۆپیشاندان به ڕێوەچوو، داوایانکرد سەعاتەکانی وتنەوەی وانەی کوردی زیادبکرێت.
ئه مڕۆ 2ی9ی2026 بەبەشداری هەزاران خوێندکار و مامۆستا و خەڵک لە زۆربەی شارەکانی رۆژاڤای کوردستان، چەندین خۆپیشاندانیان لەژێر دروشمی “زمانی ئێمە بوون و ناسنامەی ئێمەیە، پەروەردە بە زمانی دایک مافێکی یاسایی و بنەڕەتییە” بەڕێوەچوو، دژی بڕیارەکەی وەزارەتی پەروەردە کە بڕیاریدا هەفتانە 3 سەعات بۆ فێرکردنی زمانی کوردی تەرخان بکرێت.



