رۆڵی سەرۆک مام جەلال لە کۆکردنەوەی ئۆپۆزسیۆنی عێراق و پلانەکانی بۆ دوای رووخانی سەدام حسێن لە سیمینارێکدا دەخرێتەڕوو

رۆڵی سەرۆک مام جەلال لە کۆکردنەوەی ئۆپۆزسیۆنی عێراق و پلانەکانی بۆ دوای رووخانی سەدام حسێن لە سیمینارێکدا دەخرێتەڕوو
لە چوارچێوەی زنجیرە سیمینارەکانیدا دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی رۆژی ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ سیمینارێکی بۆ خستنەڕووی توێژینەوەی توێژەر د. عەدالەت عەبدوڵڵا رێکخست لە ژێر ناوی (مؤتمرات المعارضة العراقیة و خطاب مام جلال الوحدوي مؤتمر لندن نموذجا) بە بەشداری کۆمەڵێک توێژەر، سیاسی، نووسەر و مامۆستای زانکۆ.
توێژینەوەکە باس لە رۆڵی سەرۆک مام جەلال دەکات لە کۆکردنەوەی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی، رێکخستن، بەرنامە و پلانەکانی بۆ رووخانی دوای سەدام حسێن و هەوڵ، خەباتی سەرۆک مام جەلال بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجە هاوبەشانەی کە داهاتووی عێراقی پێوە بەسترابووەوە.
لە ناوەڕۆکی توێژینەوەکەدا باس لەوەش کراوە گرنگی کۆنگرەی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی لە لەندەن و رۆڵی سەرۆک مام جەلال لەو کۆنگرەیەدا
لەبەشێکی دیکەی توێژینەوەکەدا تیشک خراوەتە سەر گفتوگۆ، پێشنیازی کۆکردنەوە و ئەرشیفکردنی سەرجەم وتارەکانی سەرۆک مام جەلال لە سەرجەم کۆنگرەکانی ئۆپۆزسیونی عێراقی
و کۆکردنەوەی زارەکی واتە ئەرشیفی زارەکی سەرجەم ئەو کارەکتەرانەی کە بەشداربوون لەو کۆنگرانەی کە لەگەڵ سەرۆک مام جەلالدا.
لە سیمینارێکدا کە توێژینەوەکەی تێدا خرایەڕوو هەوڵەکان بۆ بەشداریکردن و هاندانی توێژەران بۆ توێژینەوە لەسەر ئەو لایەنەی خەباتی سیاسی و سەرۆک مام جەلال و رۆڵی لەم بوارەدا زیاد بکرێت و دەرفەتی زیاتر بۆ توێژەران بڕەخسێندرێت.








